دایە عەزیمە ئارشیڤ - KHRN

مانگرتنی سوڵماز حەسەنزادە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا و بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەکەی

سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان کە ڕۆژی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣٠ی جولایی ٢٠٢٤) لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە. هاوکات ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) دایە عەزیمە و ئەحمەد حەسەنزادە، دایک و باوکی محەممەد حەسەنزادە، بانگ کراون بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان

لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادەدا، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان لەم شارەدا و ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادەی باوک و خوشکی ئەم گیانبەختکردووەیان دەستبەسەر کرد و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) بنەماڵەی حەسەنزادە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد...

زیاتر