دەرکردنی حوکمی بەندکران ئارشیڤ - KHRN

ئایار 20, 2022

دەرکردنی حوکمی بەندکران بۆ حەوت ئەندامی کەمپەینی «ژیانەوەی کوردستان»

حەوت ئەندامی کەمپەینی «ژیانەوەی کوردستان» بە ناوەکانی مەرزیە مورادوەیسی، عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی، سیروان عەبدوڵڵاهی، فەردین ڕەحیمی، مێهدی سەیفی، عەلی ئەڵڵاوەیسی و قانیع خاتری لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی حوکمی ١٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گوڵان (١٩ی مەی) ئەم حوکمە بە شێوەی فەرمی بەم کەسانە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە تەنها ٢ ساڵ بەندکرانی عەتائوڵڵا...

زیاتر
شوبات 11, 2022

سەپاندنی حوکمی بەندکران و غەرامە بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە سنە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئیبراهیم تاریمورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «ئەندامبوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا» حوکمی ساڵێک بەندکران و ٣٠ میلیۆن تمەن غەرامەی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دادگای سنەوە بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەنراوە. ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی...

زیاتر