دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 15, 2023

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی چەشمیەری سنە

ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) سەلاح ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی «چەشمیەر»ی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گوندی چەشمیەر و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتن...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 13, 2023

٣٦ ڕۆژ نادیاربوونی چارەنووسی محەممەد مورادخانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد

سەرەڕای تێپەڕینی ٣٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد (سۆران) مورادخانیدا، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. محەممەد مورادخانی دوای دەستبەسەرکران لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی محەممەد کەدخودا دوای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا لە بۆکان

سەرەڕای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد کەدخودای هاووڵاتیی خەڵکی بۆکاندا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا (١٤ی ئۆکتۆبەر) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دوای پشکنینی ماڵەکەی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بەردەوامی بنەماڵەی محەممەد کەدخودا...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023

نادیاربوونی بارودۆخی هەشت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد دوای پێنج مانگ دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەبووبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، جوامێر مام خەسرەوی، سۆران قاسمی، جەلیل مەولوودی، ڕزگار بابامیری، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و بانە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئێستایان لە بەردەستدا نییە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ٨ هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون و بە...

زیاتر
حوزه‌یران 12, 2023

دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خزر محەممەدپوور، عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، محەممەد مەحموودفەقێ، حەبیب خوشنوود و جەمال ڕەسوولزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو برای خەڵکی گوندی «کانی مەلا»ی پیرانشار بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان قەیتەران و...

زیاتر