دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد ئارشیڤ - Page 3 of 4 - KHRN

دەستبەسەرکردنی لاوێک و ٣ منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ (٢٨ی جولای) لاوێک و ٣ منداڵی خەلکی گوندی «بابی خالیدئاباد»ی شنۆ دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. ناسنامەی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: حەسیب حەسەنزادە ١٨ ساڵان، زانیار حەسەنزادە ١٦ ساڵان، سامان حەسەنزادە ١٧ ساڵان و پێشەوا شاداب ١٦ ساڵان. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی شەر ئەم...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەرکراو لە کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامێراندا بە ناوی داریووش مێهدیزادە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (سەرەتای ژوەنی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر، پێوەندیگرتن و دیداری...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی پووشپەڕ (٢٠ی جولای) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سنە بە ناوی سوبحان مەولوودی دوای گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووریی «باشماخ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە. سوبحان مەولوودی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان لە شیرینیخانەیەکدا...

زیاتر

دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ (١٦ی جولای) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «لەج»ی مەهاباد بە ناوەکانی ئەمیر بابوولی و تاهیر کەتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتی سەر ئەم کەسانە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ناوەڕاستی پووشپەڕەوە (سەرەتای جولای) تا ئێستا لانیکەم ٢ مامۆستای ئایینی...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورددا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی موعین ئەبووبەکری، یووسف ڕەحمانی و زانیار حسەینزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی موعین ئەبووبەکری دوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری بانەی پارێزگای کوردستان، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات ٨ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی، مێهدی نەورۆز و ئەحمەد حسەینپوور دەستبەسەرکردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار دەستبەسەر کران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز، ئاکام خزرزادە و سەلاحەدین ئەحمەدی لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو انیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «سێنگان»ی شنۆ بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «سەرچنار»ی میاندواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی مەنسوور کەربەلایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی و حەسەن ماملی‌ئازەر خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواوی ڕاگەیاندبوو. تا ئێستە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو دوو برای خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕامین و ڕێبین ڕیشی لە دووکانی شوێنکارەکەیاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەدا هیچ مۆڵەتێکی یاساییان نیشان نەداوە.

زیاتر