دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد ئارشیڤ - Page 2 of 4 - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 31, 2022

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٥٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا

لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا و دوابەدوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا، بە دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لەسەر چارەنووسی زۆربەی ئەم کەسانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان توانیویەتی دەستبەسەرکردنی ٥٧ کەس لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی ڕوانسەر، قەسری شیرین، کرماشان، سنە، مەهاباد، بۆکان، بانە،...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەشکان جەمشیدی و مادێح مورادی لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) ئەشکان جەمشیدی، خوێندکاری ئەندازیاریی بیناسازیی کۆلیژی یەزدانپەنای سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی...

زیاتر

گواستنەوەی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان (٢٥ی ئاگۆست) ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی جەلال ئەمینی، حسەین ئەحمەدی و کازم مام ئیسماعیل دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ورمێوە گوازرانەوە بۆ زیندانی بۆکان. هەروەها ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) یووسف مام قادری لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا. دادگای بۆکان بۆ ئازادکردنی جەلال ئەمینی،...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل، کازم مام ئیسماعیل، کامیل مام ئیسماعیل و جەمال عەلەوی لە شاری مەهابادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل لە گوندی «قزڵجە»ی مەهاباد...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواو بە ناوەکانی ئەحمەد گورگین، پەیمان تەهازادە و ئیسلام فەیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم کەسانە و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسییاندا، توندوتیژیی زمانی و جەستەییان بەکار...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و مەهاباد

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی تر لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.  بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «لج»ی مەهاباد، هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی چیا پیرزاد، شەهرام بایزیدی‌ئازەر، کامبیز بایزیدی‌ئازەر و...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٤ی گەلاوێژ (١٥ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی جەلال ئەمینی لە جادەی «میرئاوا»ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. دەوترێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان جادەی «میرئاوا»...

زیاتر

پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی زاهیر مورادی، ئارش پیری، هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و ئەنوەر پەیغامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات و بەبێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی (ئومید) شادیخاە و کازم تابناک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هێدی شادیخاهیان لە شوێنی کارەکەی لە شنۆ دەستبەسەر کردووە. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو کازم تابناک دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی...

زیاتر