زیندانی ناوەندیی ئیلام ئارشیڤ - KHRN

موعین سەلاوەرزی‌زاده، بەندکراوی تۆمەتبار بە «کوشتن»، دوای ٣٢ ساڵ بەندکران لە ئیلام لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە (١١ی مارس) موعین سەلاوەرزی‌زاده، ٥٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «حەفتەچشمە»ی شاری ئاودانانی ئیلام، دوای ٣٢ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە درا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوییەوە (١٩٩١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی براکەی خۆی دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای کەیفەریی یەکی پارێزگای ئیلامەوە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 17, 2024

لە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی موحسین مێهری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی براکەی خۆی لە شەڕێکدا کە بە هۆی کێشەی ماڵییەوە دروست ببوو، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 29, 2023

ژمارەی زیندانیانی لەسێدارەدراوی دوێنێ لە ئیلامدا بوو بە سێ کەس

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی شەهرام محەممەدبەیگیدا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی دیکەیش بە ناوەکانی عەلی‌ئاقا محەممەدی و ناسر مەقسوودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کراوە. عەلی‌ئاقا محەممەدی، ٤٧ ساڵان و خەڵکی شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 28, 2023

لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەەبەیانی ڕۆژی ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی، موحسین ئەمرایی و شەهرام محەممەدبەیگی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی و موحسین ئەمرایی کە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 6, 2023

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی...

زیاتر
شوبات 17, 2022

مانگرتنی زیندانییەک لە ئیلام بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبەندان زیندانییەک بە ناوی شەهرام محەممەدبەیگی لە بەندی سڵامەتی زیندانی ناوەندیی ئیلام لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە بە قورسی ئەشکەنجە دراوە و گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینە. ئەم زیندانییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەشکەنجەدرانی لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ لە قەرەنتینە مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت ئەم زیندانییە ٣٥ ساڵەیەی خەڵکی ئیلام کە لە ڕێکەوتی...

زیاتر
شوبات 12, 2022

لە ئیلام زیندانییەک لەبەر بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانی لەدەست دا

دەمەوبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان زیندانییەک بە ناوی ئیبراهیم جەوهەری لەبەر بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام گیانی لەدەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە کاتژمێر ٢ی دەمەوبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان ئیبراهیم جەوهەری، هاووڵاتیی ٥٥ ساڵەی خەڵکی ئیلام کە لە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوپێشەوە بە هۆی دەستکورتی و نەبوونی توانای پێدانی مارەیی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بەند کرابوو، لەبەر تێکچوونی دۆخی...

زیاتر