زیندانی نەغەدە ئارشیڤ - KHRN

نیسان 25, 2024

لە پیرانشار شەش هاووڵاتیی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کران

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵان (٢٤ی ئاوریل) ٦ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئێحسان گوڵابی، ئارام خالیدی‌نەسەب، عەلیڕەزا محەممەدیی ئەرشەد، ئیسماعیل تەجەللا، هیوا مەحموودی و محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لەم شارە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 13, 2024

باپیر بەرزه بە مەبەستی بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) باپیر بەرزە، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار، دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی لقی یەکەمی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی پیرانشار، دەستبەسەر...

زیاتر
كانونی دووه‌م 2, 2024

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری برینداری چاو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

سادق مەحموودنژاد، یەک لەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار چاوی پێکرا، دوای بانگهێشتکران لە لایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگوستەریی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران گوێزرایەوە بۆ زیندانی شاری نەغەدە. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە...

زیاتر
ته‌مموز 17, 2023

لە نەغەدە زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی پووشپەڕ (١٧ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی سەنگەر خزری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی نەغەدە جێبەجێ کراوە. سەنگەر خزری، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی شاری نەڵاسی شاری سەردەشت، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو. ئەم زیندانییە...

زیاتر
ئاب 10, 2022

هاووڵاتییەک لە شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سینا مینایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سوجە»ی شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵدا (٣١ی جولای ٢٠٢٢) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی ڕەزایی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای...

زیاتر