مانگرتن لە خواردن ئارشیڤ - Page 4 of 5 - KHRN
بۆكان؛ نۆهه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی به‌ندكراوێك
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە میكاییل موعینی، به‌ندكراوی تاوانی ئاسایی، به مه‌به‌ستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی لە ئاست زیادكردنی بڕی ئەو بارمته‌ی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاتیی دەستنیشان کراوە، نۆ رۆژه له زیندانی بۆكان مانی له خواردن گرتووە. ئه‌م به‌ندكراوه کە سێ ساڵ له حوکمە ٤ ساڵەکەی زیندانی تێپه‌ڕاندووه، دوای ڕاگه‌یاندنی مانگرتنەکە بە كه‌له‌بچه‌كراوی ڕه‌وانه‌ی ساڵۆنی وەرزشی ئه‌م زیندانه كراوه. به‌رپرسانی زیندان تاكوو ئێستا داواكارییه‌كانی...
زیاترورمێ؛ كۆتاییهاتنی مانگرتنی سێ به‌ندكراوی سیاسی و گەڕاندنەوەیان لە ژووری تاكه‌كه‌سییه‌وه بۆ به‌ندی جەوانان
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ٢٧ی گه‌ڵاڕێزان سێ به‌ندكراوی سیاسیی كورد به ناوه‌كانی كه‌یوان ڕه‌شۆزاده، كامران قاسمی و ئومید سه‌عیدی كه له ٢٠ی گه‌ڵاڕێزانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست یەکلایینەکردنەوە دۆسییەکەیان و هەروەها زەخت و گوشاری نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات و جێبەجێنەکردنی یاسای جیاکردنەوەی تۆمەتبارەکان لە بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، مانگرتنی وشکیان دەست پێ كردبوو، له‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسان كۆتاییان...
زیاترورمێ؛ عادڵ موكه‌ڕه‌م به‌ندكراوی سیاسیی کورد، ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا
به‌پێی زانیاریه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، عادڵ موكه‌ڕه‌م به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌رده‌م جێگری دادوەریی سه‌رۆكی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا و وەک ناڕه‌زایه‌تییەک لە ئاست نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا. ئەگەرچی به‌رپرسانی زیندان توانیبوویان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام هەندێ شوێنی پێی ڕاستی بە ئاستێکی کەم و ڕووکەش سوتاوە.ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بۆ سێهه‌مین جار له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا...
زیاترورمێ؛ عادڵ موکەڕەم دوای ئەوەی دیسانەوە مانی لە خواردن گرت، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، زیندانیی سیاسیی کورد عادڵ موکەڕەم، بۆ جاری دووهەم مانی لە خواردن گرتووە، ناوبراو حەفتەی ڕابردوویش بۆ ماوەی سێ رۆژ مانی گرتبوو. دوای ئەوەی کە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بەڵێنیان دابوو کە بەدواداچوونی بۆ داواکارییەکانی بکەن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.ناوبراو ڕۆژی سێشەممە دوای ئەوەی نامەی مانگرتنی دووبارەی پێشکەشی بەرپرسان کرد، لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زینداندا دانیشتبوو ، بەڵام دوای...
زیاترورمێ؛ به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت
عادڵ موكه‌ڕه‌م، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ورمێ كه سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران له توركیا ڕاده‌ستی ئێران كرابوویه‌وه، به مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: «عادڵ موكه‌ڕه‌م نزیكه‌ی یازده مانگ پێش دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵەتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و...
زیاترورمێ؛ حەسەن ڕەستگاری‌مەجد لە زینداندا مانی لە خواردن گرت
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حەسەن ڕەستگاری‌مەجد، زیندانیی سیاسیی کورد، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە نادیاربوونی بارودۆخی ناسنامەکەی لە ئێران، لە زیندانی ورمێ‌دا مانی لە خواردن گرتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی تورکیا کە دوای نیشتەجێبوون لە ئێران لە ساڵی ١٣٧١دا ناسنامەی ئێرانیی وەرگرتبوو، بەپێی حوکمی دادگا دەبێ ئێران بەجێ بێڵێ و بگەڕێتەوە بۆ تورکیا.سەرچاوەیەکی ئاگادارلە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە وتووێژێکدا لەگەڵ...
زیاترتاران؛ موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری کورد کە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانەوە و وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە قبووڵنەکردنی داواکەی بۆ پشووی کاتی (مورەخەسی) و هەروەها هەڵاواردنی جنسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردندا لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرتبوو، لەبەر تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەی و خراپبوونی باری تەندروستی بە هۆی مانگرتنەکەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.ڕۆژی چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی...
زیاترورمێ؛ شاناز سادقیفەڕ و منداڵەکەی، ئایناز زار‌ع، دیسان مانیان لە خواردن گرت
شاناز سادقیفەڕ، زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە ٩ی گەلاوێژەوە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان بۆ ماوەی حەفتەیەک مانی لە خواردن گرتبوو، لە ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژەوە لەگەڵ منداڵەکەیدا ئایناز زار‌ع دیسانەوە مانگرتنەکەی دەست پێ کردۆتەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «یەکەم جار لەبەر ئەوەی کە خانمی سادقیفەڕ پێشتر لە کوردستانی ئێراقدا...
زیاترڕاپۆرتێک سەبارەت بە دوایین ڕەوشی مانگرتنی ١١ بەندکراوی سیاسیی و مەزهەبی
لە ئێستادا ١١ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبیی کورد بەناوەکانی "ڕەزا ئیسماعیلی"، "کەیوان زار‌ع"، "ئومێد سەعیدی"، "سیامەک ئەشرەفی"، "کەیوان ڕەشۆزادە"، "کامران دەروێشی" و "ئیرەج سۆفی محەمەد" لە بەندیخانەی ورمێ، "موستەفا سەبزی" لە بەندیخانەی خۆی و "پەروین ئەدوایی" و "فەریدە وەیسی" لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنەدا مانیان لە خواردن گرتووە. لەو نێوانەدا ڕەوشی تەندروستیی "کەیوان ڕەشۆزادە"، "کامران قاسمی" و "کامران دەروێشی" لە ژوورە...
زیاتر