مانگرتن لە خواردن ئارشیڤ - Page 3 of 5 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 11, 2021

زیندانیی سیاسیی کورد کەیهان مەکەڕەم لە ورمێ مانی لە خواردن گرت

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەز، زیندانیی سیاسیی کورد کەیهان مەکەڕەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەیاسای کەمکردنەوەی سزای بەندکردن لەسەر دۆسیەکەی خۆی، بە دووهەم جار لە ئەمساڵدا مانی لە خواردن گرت. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی سەرماوەز کەیهان موکەڕەم نامەی مانگرتنەکەی ڕادەستی بنکەی سەرەکیی پاسەوانیی زیندان کردووە و لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانیدا دانیشتووە و مانی گرتووە. ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 2, 2021

هووشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

زیندانیی سیاسیی کورد هووشمەند عەلیپوور دوای ١٥ ڕۆژ لە زیندانی ناوەندیی سنە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەڵاڕێزانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەیدا بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی یان مورەخەسی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، مانی لە خواردن گرتبوو. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی سەرماوەز، ئەم زیندانییە سیاسییە لەسەر داوای بنەماڵە و هاوبەندییەکانی کۆتایی...

زیاتر
ته‌مموز 31, 2021

زیندانییەکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ مانی لە خواردن گرت

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٩ی گەلاوێژ زیندانییەکی مەزهەبی بە ناوی ئیرەج سۆفی محەممەد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر قبووڵنەکردنی داواکارییەکەیدا بۆ گوازرانەوە بۆ زیندانی مەهاباد کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکەیەتی، مانی لە خواردنی گرتووە. ناوبراو دوابەدوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. ئیرەج سۆفی محەممەد، خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ هەر لەم شارە...

زیاتر
ته‌مموز 1, 2021

زیندانییەکی مەزهەبی لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت

زیندانیی تورکی سوننی مەزهەب داوود جەباری مەراغوش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دیارینەکردنی چارەنووسی دۆسیەکەی، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.  بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە مەزهەبییە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکەی، لەگەڵ زیندانییەکی مەزهەبیی تردا بە ناوی یاسر شەرافەتەدین کە لە ڕۆژێک پێشترەوە مانگرتنی دەست پێ کردبوو، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. داوود جەباری مەراغوش لە ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦دا لە...

زیاتر
حوزه‌یران 14, 2021

دوو زیندانی سیاسیی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی جۆزەردان دوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم مانیان لە خواردن گرتووە، بەرپرسانی زیندانی ورمێ ئەو دوو زیندانییەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو و دوابەدوای ئەوەی شاکر بێهرووز و کەیهان موکەڕەم ڕایانگەیاند مانیان لە خواردن گرتووە، بە دەستووری بەرپرسانی زیندان لە بەندی زیندانییانی سیاسییەوە ڕەوانەی...

زیاتر
حوزه‌یران 10, 2021

بۆکان؛ بەردەوامبوونی مانگرتنی دوو زیندانی

پشتگوێخستنی داواکارییەکانی دوو بەندکراوی مانگرتوو بە ناوەکانی میکاییل موعینی و ئازاد سەعیدی لە لایەن بەرپرسانی زیندانی بۆکانەوە، بۆتە هۆی بەردەوامبوونی مانگرتنی هەردوو زیندانییەکە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی میکاییل موعینی لە بیست و شەشەم ڕۆژی مانگرتندا باش نییە و بۆتە مایەی نیگەرانی. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، میکاییل موعینی کە لە ٢٦ی گوڵانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر زیادکردنی بڕی بارمتەکەیدا بۆ بەهرەمەندبوون لە مۆڵەتی...

زیاتر
حوزه‌یران 3, 2021

ورمێ؛ چوارەم ڕۆژی مانگرتنی ویان محەممەدی

ڤیان محەممەدی، خوێندکار و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراو، لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیدا مانی لە خواردن گرتووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارودۆخی ئەم چالاکە دەستبەسەرکراوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڤیان محەممەدی کە لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ئەمساڵەوە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە...

زیاتر