نەوسوود ئارشیڤ - Page 3 of 5 - KHRN

شوبات 17, 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «کەلەبەر»ی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی نێعمەت عەزیزی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی نەوسوود کە پێی بریندار بووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی پاوە کراوە.

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2023

لە نەوسوود کۆڵبەرێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) کۆڵبەرێکی ٣٥ ساڵانی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ئارمان محەممەدی، بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشانەوە گیانی لەدەست داوە. دەوترێت ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «سۆفی جانە»ی نەوسوودەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2022

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ڕەزبەر (٢٥ی سێپتامبر) هێزە سنوورپارێزەکان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادرکردنەوەی پێشوەخت داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار میروەیسی و ئەحمەد یووسفی بریندار بوون. چەند دەقەیەک لەمەوپێش موختار میروەیسی لەبەر قورسبوونی برینەکانی گیانی لەدەست دا، ناوبراو باوکی دوو منداڵ...

زیاتر
ته‌مموز 27, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە کە زیاتر لە ٢٠ ساچمە بەر لای خوارووی قاچی کەوتووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە. ناوبراو خەڵکی گوندی...

زیاتر
ته‌مموز 6, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕ (٥ی جولای) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کۆڵبەرێک بە ناوی ئیرەج مەهدەوی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «کڵاش لوولەم»ی جوانڕۆ بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (مەی و ژوەن) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئەفشین یووسفی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بووە. گوللە بەر پشتی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی کرماشان کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندبوو کە ئێوارەی ڕۆژی ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هێزە سنوورپارێزەکان...

زیاتر
نیسان 24, 2022

برینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە ئەنجامی ڕاوەدووناندا، بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی دانا...

زیاتر
نیسان 1, 2022

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە گوللەی ساچمەیی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوە (٣٠ی مارس) هێزەکانی یەکەی سنوورپارێزیی نەوسوود لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە گرووپێکی کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٥ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ئارمان فەرەهمەند بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. بە وتەی شایەتحاڵەکان زیاتر لە دە ساچمە بەر دەست، سەر، پشت و شانی ئەم...

زیاتر
حوزه‌یران 15, 2021

نەوسوود؛ برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی بەشیر ئەحمەدزادە و بەسیر ئەحمەدزادە بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە دوای برینداربوون ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی پاوە کراون. بە هۆی زیادبوونی بێکاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسانەوە ژمارەیەکی...

زیاتر