نەوسوود ئارشیڤ - Page 4 of 5 - KHRN
نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی ڕەشەمە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حوجەت قەزاوەت و سالار شێعری بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون. سالار شێعری کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و باوکی منداڵێکە، دوای برینداربوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کراوە. هەروەها حوجەت قەزاوەت، هاووڵاتییەکەی تری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری...
زیاترنهوسوود؛ برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
له ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لانیكه‌م سێ كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان. ڕۆژی ٥ی سه‌رماوه‌ز دەستەیەکی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوورەوە كرانه ئامانج و له ئەنجامدا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی ڕه‌زا یووسفی، خه‌ڵكی كرماشان، و ئومید ڕه‌حیمی، خه‌ڵكی جوانڕۆ، بریندار بوون. ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره...
زیاتربرینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی ڕه‌حمه‌ت ئه‌مینی، وه‌زیر وه‌یسی و موحه‌ممه‌د (فامیلی نادیاره) له ناوچه سنوورییەکانی سه‌رده‌شتی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان و بانه‌ی پارێزگای كوردستان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێڕان بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، گرووپێكی كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود كه‌وتوونەته به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزەکان و كۆڵبه‌رێك به ناوی وه‌زیر وه‌یسی...
زیاترنهوسوود؛ برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٥ی خه‌رمانان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود له پارێزگای كرماشان، به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و چوار كۆڵبه‌ریان بریندار کردووە.كۆڵبه‌رێك له ناوچه‌ی نه‌وسوود دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند: «كاتژمێر یه‌كی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ته‌قه و به‌هۆی ئه‌و...
زیاترنەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١ی خەرمانان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود پارێزگای کرماشان، بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی بێهرووز مورادی بریندار کردووە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی تازئاوای پارێزگای کرماشانە و چەندین ساچمە بەر پشتی سەری کەوتووە.بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی وەزیر محەممەدی،...
زیاترنهوسوود؛ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورپارێزه‌كانی سنووری نه‌وسوود دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌زا عه‌بدوڵڵاهی، ناوبراویان خستۆته ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێدانەوە.ده‌وترێ سەری ئه‌م كۆڵبه‌ره به هۆی زه‌بری ده‌سكه‌ی تفه‌نگەوە زەبری قورسی پێ گەیشتووە. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی «تاوەگۆز»ی سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانییە له پارێزگای كرماشان و به هۆی هه‌ژاری و بێكارییەوە له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ورامان کۆڵبەری کردووە. ڕۆژی...
زیاترنهوسوود؛ لێدان و ئەشکەنجەكردنی منداڵێكی كۆڵبه‌ر لە لایەن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌ڵاوێژ هێزه سنوورپارێزەکانی سنووری نه‌وسوو له پارێزگای كرماشان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەم شارە بە چەکەکانیان کەوتنە گیانی منداڵێکی كۆڵبه‌ر به ناوی موبین حوسه‌ینی و بە قورسی ئەشکەنجەیان کرد. بە هۆی ئەم ئەشکەنجەدانەوە کە بە دەسکەی تفەنگ بووە، زەبری قورس بەر دەم و چاو و دەستەکانی ئه‌م كۆڵبه‌ره ١٦ ساڵەیە کەوتووە.له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هێزه‌كانی پاسه‌وانی...
زیاتریەکێکی دیکە لەو ٨ کۆڵبەرەی لە نەوسوود برینداربوبوون گیانی لە دەستدا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ٢٨ی ڕێبەندان / ٠٢.١٧، "شاهێد ئەداک"، یەک لەو ٨ کۆڵبەرەی کە ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری نەوسوود برینداربوبوون، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان گیانی لە دەست داوە. شاهێد ئەداک، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "ژیوار"ی سەربە سەوڵئاوا بووە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراون، شاهد ئەداک شەوی ڕابردوو لە ناوەندی تەندروستیی نەوسوودەوە بۆ...
زیاتربەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کۆڵبەرێک کوژرا و ١١ی دیکەش برینداربوون
تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، مەریوان و پیرانشار کۆڵبەرێک کوژراوە و ١٠ کۆڵبەری دیکە برینداربوون، هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بەهۆی دەستڕێژیی گولـلەی ئەم هێزانە لە سنوورەکانی شاری ماکۆ برینداربووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەوسوود لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو سەدان کۆڵبەر لەکاتێکدا...
زیاتر