نەوسوود ئارشیڤ - Page 2 of 5 - KHRN

تشرینی دووه‌م 27, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

شەوی ڕابردوو ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی یاوەر وەیسی لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 3, 2023

برینداربوونی لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە یەک حەفتەی ڕابردوودا

لە یەک حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ١١ی گەڵاڕێزان (٢ی نۆڤامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە گوللەی ساچمە پێکراون و بریندار بوون. ناسنامەی ٧ کەس لەم کۆڵبەرانە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

ئێوارەی دوێنێ ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا گوللەیەک بەر سەری یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی عیرفان مورادی کەوتووە و بە سەختی برینداری کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ هێزە سنوورپارێزەکان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە...

زیاتر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش تەرمی کۆڵبەرێکی ٣٩ ساڵان بە ناوی ئاسۆ کەریمی لە ناوچەی سنووریی «شۆشمێ»ی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دۆزرایەوە. ئەم کۆڵبەرە کە لە دەسڕێژی شەوی ڕابردووی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر کۆڵبەران بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی بەربڵاوی خەڵک...

زیاتر
ئاب 7, 2023

برینداربوونی لانیکەم حەوت کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

شەوی ڕابردوو ١٥ی گەلاوێژ (٦ی ئاگۆست) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود بە جەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر...

زیاتر
ته‌مموز 5, 2023

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن مەحموودی بە سەختی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی کە چاو و سینگی پێکراوە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی...

زیاتر
حوزه‌یران 6, 2023

برینداربوونی چوار کۆڵبەر، لەوانە منداڵێک، بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکانی نەوسوود

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دوێنێ ١٥ی جۆزەردان (٥ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا ٤ کۆڵبەر، لەوانە منداڵێک، بریندار بوون. ناسنامەی ئەم ٤ کۆڵبەرە بەم جۆرە راگەیەنراوە: شوان (پاشناو نادیار)، ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی «ساتیاری»، عەلی حسەینی، ١٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «بڵبەزان»، سۆران دانشی، ٢٠...

زیاتر
ئایار 13, 2023

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئاکام محەممەدزادە و زەکەریا عەبدی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئاکام محەممەدزادە لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتووەتە بەر دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار...

زیاتر
شوبات 20, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە بە ڕووداوی هاتوچۆ و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان

شەوی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگای سنووردا لە ملەی «شوانکارە»ی ڕوانسەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقووبی گیانی لەدەست داوە و چوار کۆڵبەری تریش بریندار بوون. هاوکات لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،...

زیاتر