هەوڵی خۆکوشتنی زیندانیی سیاسی ئارشیڤ - KHRN

ئاروین نیکپەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەوڵی خۆکوشتنی دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٦ی گوڵان (٦ی مەی) ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەم هاووڵاتییە بە ئامبۆلانس لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فەجری مەریوان کراوە و لەژێر چاودێری توندی ئەمنیدا لەو نەخۆشخانەیە خەوێنراوە. ئەم لاوە ٢٠ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١دا (٣١ی ژانڤییەی ٢٠٢٣) لە...

زیاتر

هاووڵاتییەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی ڕەشەمە (١٩ی مارس) سەعدوڵڵا ئایینی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دێهلوران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەم هاووڵاتییە دوای هەوڵی خۆکوشتن گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری ئیلام. دەوترێت ناوبراو وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست گوشاری لێپرسەوەکاندا بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی دێهلۆڕاندا بە ناوەکانی فەرشاد...

زیاتر