هەژار دڵسۆز ئارشیڤ - KHRN

ئایار 12, 2024

چوار هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و مەهاباد بە ناوەکانی سولەیمان سالک، عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە لە لایەن دادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ئەم سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەنراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سولەیمان سالک،...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار دەستبەسەر کران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز، ئاکام خزرزادە و سەلاحەدین ئەحمەدی لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو انیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «سێنگان»ی شنۆ بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها...

زیاتر