لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز، ئاکام خزرزادە و سەلاحەدین ئەحمەدی لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو انیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «سێنگان»ی شنۆ بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕیش (٥ی جولای) لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی عوسمان دڵسۆز و هەژار دڵسۆز خەڵکی گوندی «زێوکە» و ئاکام خزرزادە خەڵکی گوندی «کانی بوداغ»ی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نەکەوتووە.