کوشتنی ژنان ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 28, 2024

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی سەڵماس، بە دەستی باوکی کوژرا

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس، بە بیانووی ئەو شتەی پێی دەڵێن «بەرگری لە نامووس»، بە دەستی باوکی کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ژنە و خزمێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابووەوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٧ی جولای) ڕووزبێهـ چووپانی، باوکی ئەم ژنەلاوە، لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستی ناوەتە گەرووی کچەکەی و کوشتوویەتی. دەوترێت...

زیاتر
ته‌مموز 4, 2022

کوشتنی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی لە هەرێمی کوردستان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ (٢٦ی ژوەن) ژنێکی خەڵکی سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی ژیلا زارعی بە دەستی هاوسەری پێشووی لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان کوژراوە. هاوسەری پێشووی ئەم ژنە کە ناسنامەکەی بە «ئـ .ع» ڕاگەیەنراوە، دوای کوشتنەکە هەڵاتووە. ژیلا زارعی ۲۳ ساڵان و خاوەنی منداڵێک بوو کە منداڵەکەی دوای جیابوونەوەی ئەوان لە لای دایکی هاوسەری پێشووی...

زیاتر
ته‌مموز 26, 2021

دوو خوشک بە ناوەکانی بەیان و سەحەر مورادی لە سنە کوژران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی گەلاوێژ لە گەڕەکی حاجیئاوای شاری سنە دوو خوذک بە ناوەکانی بەیان و سەحەر مورادی بە دەستی هاوژینی بەیان کوژراون. دەوترێت بەیان مورادی چەند ڕۆژ لەمەوپێش کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، ئیسماعیل (فامیلەکەی نادیارە)، هەبووە و ماڵەکەی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵی دایک و باوکی. ڕۆژی ڕابردوو هاوسەرەکەی لە گەڕەکی حاجیئاوای سنە بە ئۆتۆمبیل ڕێ بە...

زیاتر