کۆساڵان ئارشیڤ - KHRN
گواستنەوەی سێ چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی سنە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن
٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش بەبێ مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٣ چالاکە ژینگەپارێزە...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگری کۆساڵانی سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆساڵان چووبوونە ناوچەکە، دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی کامێران کە لە جەند ساڵی...
زیاتربەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...
زیاتربەردەوامبوونی تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی کامێران، سەوڵاوا و مەریوانی پارێزگای کوردستان، ئەم ناوچانەی بە قورسی میلیتاریزە کردووە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵاندا، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چیای «قەلەبەرد»ی مەریوانیش لە لایەن سوپاوە تۆپباران کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران کە بە تۆپ و کاتیوشا...
زیاترتۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە
چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە...
زیاترئاگرکەوتنەوە لە شاخی کۆساڵانی سەوڵاوا لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سپای پاسداراندا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی هەندێ شوێنی شاخی «کۆساڵان»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە، ئەم ناوچە پارێزراوە ئاگری تێ بەر بووە. سەرەڕای هەوڵی خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر، بەڵام بە هۆی بەربڵاوبوونی ئاگرەکە و ڕێگریکردنی هێزەکانی سپای پاسداران تا ئێستا ئەم ئاگرکەوتنەوەیە کۆنترۆڵ نەکراوە. هێزەکانی سپای پاسداران هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی ئەم ناوچەیە کە لە...
زیاتر