سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزین ئه‌حمه‌دی، ئه‌و كۆڵبه‌ره لاوه‌ی ڕۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە له ناوچه‌ی سنووریی ورمێ درایه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و بریندار بوو، ڕایگه‌یاند کە ناوبراو دوای ٨ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری وانی كوردستانی توركییه ، گیانی له ده‌ست داوە.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، سێ گوللە بەر پشتی ئەم كۆڵبه‌ره کەوتبوو و بە سەختی بریندار ببوو، دواجار ڕۆژی ٢٧ی پووشپه‌ڕ له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا و ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكیی یاسایی شاری ورمێ كراوه.
شەمزین ئەحمەدی، ١٨ ساڵیەتی و خەڵکی گوندی کورانی ورمێیە، ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕ لەگەڵ دوو کۆڵبەری‌تردا بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی و ڕەوشەن جەهانگیری بە تەقەی هێزەکان پاسەوانی سنوور بریندار ببوو.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: پێشتریش له ٤ی جۆزه‌رداندا برا گه‌وره‌كه‌ی شه‌مزین به ناوی ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و باوكی منداڵێك، به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە له نزیك گوندی كوران كوژرابوو.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به شكایه‌تكردنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كۆڵبه‌رانه له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور وتی: ساڵه‌هایه له ناوچه سنوورییه‌كاندا لاوه‌كانی كورد به‌م ئاسانییه ده‌كوژن و هیچ كه‌سێكیش وه‌ڵامده‌ر نییه و هه‌تا ئێسته‌ش هیچ به‌رپرسێك نه‌كه‌وتووەته به‌ر لێپرسینه‌وه.
![](http://kurdistanhumanrights.net/ku/wp-content/uploads/2020/07/Shamzin.jpg)