به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی گه‌لاوێژ، له ‌ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا له‌ ڕێگای مه‌ریوان بۆ هه‌ورامان، كۆڵبه‌رێك به ‌ناوی خالید غه‌فووری كوژرا و پێنج كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م كه‌سانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ‌شاری مه‌ریوان كراون و دۆخی دوو كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یەنراوه‌.
ناوچه‌ی سنووریی هه‌ورامان یه‌كێكە له‌ ناوچه‌ پڕهاتوچۆكانی‌ كۆڵبه‌ران و ڕۆژانه‌ ژمارە‌یه‌كی زۆر لە خه‌ڵكی شاره‌كانی ئەو دەڤەرەر، وه‌ك مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، كامێران، جوانڕۆ، ڕوانسه‌ر و پاوه،‌ بۆ كۆڵبه‌ری ڕوو له‌م ناوچه‌ كوێستانییه‌ دەکەن.