زیندانی ناوهندی ورمێ ئارشیڤ - Page 3 of 4 - KHRN
سزای قامچی پەیمان میرزازادە لە دادگای ورمێ جێبهجێ كرا/ دەستپێكردنی مانگرتن لە خواردنی ئەو زیندانییە سیاسییە
دوێنێ پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ لقی چواری بەڕێوەچوونی سزاکانی دادگای گشتی ورمێ گواستراوەو و سزای لێدانی ۱۰۰ قامچی كه پێشتر لهلایهن دادگای ورمێهوه لهسهر داسهپێندراو بوو جێبهجێ كرا. ئەم زیندانێ سیاسییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەڕیوەچوونی سزای قامچی و هەروەها حۆكمی ۲ ساڵ زیندان کە جۆزەردانی ئەمساڵ بۆی دەرچوو بوو، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە...
زیاتردوو زیندانی سونە مەزهەبی كورد مانییان لە خواردن گرت
"ئومید خاکی" و "قادر سەلیمی"، دوو زیندانی سونە مەزهەب لە زیندانی شارەکانی کرماشان و ورمێ لە ڕێکەوتی ۲۲ی پووشپەڕ و ۱ی گەلاوێژی ئەمساڵ مانییان لە خواردن گرت. بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، "ئومید خاکی" چالاکوانی بواری ئایینی و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کۆتایی ساڵی ۱۳۹٥ بە تاوانی هاریکاری پارتێکی ئیسلامی ۴ ساڵ زیندانی بە سەر داسەپا. ناوبراو ناڕەزایەتی خۆی...
زیاترحوکمی سێدارەدانی سێ زیندانی هەڵوەشیندرا
ڕۆژی چوارشهممه سێ زیندانی لە زیندانی شارەکانی "ورمێ و خۆی" بۆ بەڕێوەچوونی سزای سێدارەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، لە ئاکامدا بە ڕەزایەت پێدانی بنەماڵەی کوژراوەکان، بۆ بەندی گشتیی زیندان گەڕیندرانەوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە دوو زیندانی بە ناوەکانی "شاهین غوڵامی" و "محەممەد تەیمووری" لە بەندەکانی ۱-۲ی زیندانی ناوەندی ورمێ و هەروەها "نادر حاجیزادە" لە زیندانی شاری خۆی کە رۆژی رابردوو بۆ بەرێوچوونی حوکمی...
زیاترزیندانییەكی دیكه سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
"مستەفا سەبزی"، زیندانی سیاسی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ کە خەریکی تێپەڕکردنی سزای ۱۵ ساڵ زیندانییەکەیەتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی داوای ڕاگواستنی بۆ زیندانی شوێنی نیشتەجێبوونی بنهماڵهی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ بە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی مانگرتنی مستەفا سەبزی ڕایگەیاند، "مستەفا سەبزی لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۲ بە تاوانی ئەندامبوون لە پاڕتێکی ئۆپۆزیسۆنی...
زیاتردوو ژن لە زیندانێ ورمێ لە سێدارە دران
سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۱ی مانگی گەلاوێژ "ئاڕاستە رەنجبەر" و "نازدار وەتەنخا" لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارە دران. بەگوێرەی زانیارییهكانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو دوو زیندانییە، رۆژی دووشەممە بۆ بەڕێوەچوونی بڕیاری لە سێدارەدانیان لە بهشی ژنانەوە گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە بە هاتنی کەسوکاری کوژراوەکان حوکمی لە سێدارە دانییان بەڕێوە چوو. حەوتەی ڕابردوو تۆڕی مافی مرۆڤی...
زیاتردوو زیندانی سیاسی كورد لە زیندانێ ورمێ مانییان لە خوارد گرت
"بەشیر پیرماوانە" و"ڕەحمی تورگوت" دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەتکردنی داواکارییەکانییان کە ئاراستەی دادگایان کردبوو دەستییان بە مانگرتن کردووە. دوای ئەوەی کە ناوبراوان داوای ئازادی بە مەرجییان کردبوو، ئەو داواکارییە لە لایەن بەرپرسانی دادگاوە ڕەت کرابووەوە، بەم بۆنەوە و دژ بەو بڕیارە مانییان لە خواردن گرتووە. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەو دوو گیراوە سیاسیە لەگەڵ پشتڕاست...
زیاترمەترسی سێدارەدانی دوو ژنی زیندانی لە زیندانی ورمێ لهئارادایه
لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا "ئاڕاستە رەنجبەر" و "نازدار وەتەن خا" دوو ژنی مەحکووم بە ئیعدام لە زیندانی ناوەندی ورمێ لە لایەن دەفتەری بەڕێوەبردنی سزاکانی ئەو زیندانە بانگهێشت کراون و پێیان وتراوە کە بۆ وەرگرتنی ڕەزایەت لە کەس و کاری کوژراو تەنیا یەک مانگیان دەرفەت هەیە و ئەگەر بە هەر شێوەیێک سەرکەوتوو نەبن لە وەرگرتنی رەزایەت سزای سێدارهی هەر دوو گیراو لە ماوەی یەک...
زیاترتوورەج ئیسماعیلی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندان ئازاد کرا
ڕۆژی ڕابردوو توورەج ئیسماعیلی، زیندانی سیاسی کورد، بەندکراو لە بەندی زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دوای ئەوەی کە خولی بەندگرتنی کۆتایی پێ هات لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ئەو هەواڵەی بەدەستی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە رۆژی ۱۳ی ئهم مانگه، ناوبراو دوای ٤٥ مانگ بەندکردنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا، وی لەو ماوەیەدا لە مافی وەرگرتنی مۆڵەت، مەرەخەسی و ئازادی بە مەرج بێبەش...
زیاترهێزهكانی پاسهوانی زیندانی ناوەندی ورمێ دەسیان بە پشکنین و پڕشوبڵاوکردن و شکاندنی کەلوپەلی کەسیی و تایبەتییەکانی زیندانییان سیاسی کرد
سەر لە بەیانی دوێنێ بە فهرمانی بەرپرسانی زیندانی ناوەندی ورمێ، ٣٠ کەس لە هێزهكانی پاسهوانی زیندان هێرشیان کردۆتە سەر بهشی زیندانیانی سیاسی و ئایینی و هاوکات کەلوپەلی کەسیی زیندانییەکانییان تێکداوە و شکاندوونیان، هەروەها دەستیانیش بەسەر کاردەستی (صنایع دستی) و ئامێرەکانی سازکردنی زیندانییان، کە تەنیا سەرچاوەی ئابووری ئەو زیندانیانەیە، داگرتوون. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە کە کاتژمێر ٧ی سەر لە بەیانی ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ،...
زیاتر