شنۆ ئارشیڤ - Page 5 of 6 - KHRN
منداڵێک لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز منداڵێکی ١٦ ساڵانی کورد بە ناوی شارام مەنگوڕ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە گوندی «کانی ڕەش»ی شاری شنۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرا. هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم منداڵە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا لانیکەم ٤٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان...
زیاترشنۆ؛ دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئومید مەعرووف، محەممەدخالید حەمزەپوور، کەمال قویتاسی و ڕەحمان یووسفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکان دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی ئومید مەعرووف و محەممەدخالید حەمزەپوور لە شاری شنۆ دەستبەسەر کردووە و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردوون. هەروەها ڕۆژی...
زیاترشنۆ؛ ڕەشید ناسرزادە، چالاکی ڕاگەیاندن بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانە کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، ڕەشید ناسرزادە، چالاکی ژینگەپارێز و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی «شنۆ ٢٤» بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ١٨ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی شنۆ کراوە.ئەم چالاکە کوردە لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و هەوڵدانی دژ بە ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» سەرجەم حوکمی ٦ ساڵ زیندانکردنی بەسەردا سەپا،...
زیاترڕەشید ناسرزادە، چالاکوانی مەدەنیی کورد بە دانانی بارمتە ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار / ٠١.١٦، "ڕەشید ناسرزادە"، بەڕێوبەری کەناڵی تەلەگرامیی "شنۆ٢٤" و یەک لە چالاکوانە ژینگەپارێزەکانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ئازاد کراوە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەز / ٢٠١٩.١٢.٠٣ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی نێوان پیرانشار و شنۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراو بۆ دەستبەسەرگەی...
زیاترکاسبکارێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووریی "بێموزەڕەتە"ی سەربە شاری شنۆ تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە و کوشتویانە. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شنۆ ئاشکرایان کرد کە ناوی ئەو کاسبکارە "عەزیز مەعروفی" بووە و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "بێموزەڕەتە" بووە. دەگوترێت هێزە سەربازییەکان پاش کوشتنی ئەو کاسبکارە، تەرمەکەیان بەجێهێشتووە و خۆیان لەو ناوچەیە دوور کەوتوونەتەوە. بەگوێڕەی...
زیاترڕەشید ناسرزادە، چالاکوانی بواری ڕاگەیاندن و ژینگە دەستبەسەرکرا
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ سەرماوەز / ١٢.٠٣، ڕەشید ناسرزادە، بەڕێوبەری کاناڵی تەلەگرامیی "شنۆ ٢٤" و یەک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی شاری شنۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی نێوان پیرانشار و شنۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری ڕاگەیاندندا لەلاەین ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە...
زیاترکوژران یهك كۆڵبهر و برینداربوونی دوو هاووڵاتی دیكهی كورد لە ناوچە سنورییەکانی کوردستان
لە رۆژانی رابردوودا و لە ئاکامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، كۆڵبهرێك کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون. بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، رۆژی ٢٩ی گەلاوێژ/20.08.2019 هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری کێلە شینی شنۆ، گروپێک کۆڵبەری کوردیان لە مەودایەکی نزیکەوە داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بە ناوی محەمەد...
زیاترگواستنەوەی عادڵ سالم فەرد بۆ زیندانی ورمێ
رۆژی ٢٤ی گەلاوێژ عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش دوو مانگ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری شنۆ رۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٨ هەتاوی (مانگی شەشی ٢٠١٩) وێڕای هاوولاتییەکی دیکە بە ناوی جوبرەئیل سالم فەرد لەلایەن هێزەکانی سهر به ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو. زانیارییەکان باس...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون
لە ماوهی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، تهنیا له ماوهی یهك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكهم ٣٢ چالاکوانانی...
زیاتر