بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووریی “بێموزەڕەتە”ی سەربە شاری شنۆ تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە و کوشتویانە.

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شنۆ ئاشکرایان کرد کە ناوی ئەو کاسبکارە “عەزیز مەعروفی” بووە و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “بێموزەڕەتە” بووە.

دەگوترێت هێزە سەربازییەکان پاش کوشتنی ئەو کاسبکارە، تەرمەکەیان بەجێهێشتووە و خۆیان لەو ناوچەیە دوور کەوتوونەتەوە.

بەگوێڕەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە بۆ ئێستا بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ٥ کۆڵبەر و کاسبکار کوژران و ٥ی دیکەش برینداربوون. هەروەها هاوڵاتییەکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بەسەختی برینداربووە.