لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 10 of 21 - KHRN
لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەز (١٣ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی عوبەید مەحموودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە سێدارە درا. عوبەید مەحموودی، باوکی منداڵێک و...
زیاترلە کەرەج سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین زاکریی کاکاوەند، خەلیل حاجی ئابادی و حەمید ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دیسامبەر) لەگەڵ دوو بەندکراوی تردا کە ناسنامەیان نەزانراوە،...
زیاترلە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی داوود خادم کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە درا. داوود...
زیاترلە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی سەرماوەز (٨ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەولەت تەوسەن، جانعەلی نەدیمی و عەلی شاهیننژاد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوون و بەرەبەیانی...
زیاترلە سنە و سەقز سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیدەری، خالید ڕۆحی و کەمال ئیلهامی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی سنە و سەقز جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیدەری و خالید ڕۆحی کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز (٥ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی موجتەبا ئەمیری و مەنووچێهر بەرزگەر کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی پێشووتر لەگەڵ زیندانییەکی تردا کە ناوەکەی نەزانراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی...
زیاترژمارەی زیندانیانی لەسێدارەدراوی دوێنێ لە ئیلامدا بوو بە سێ کەس
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی شەهرام محەممەدبەیگیدا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی دیکەیش بە ناوەکانی عەلیئاقا محەممەدی و ناسر مەقسوودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کراوە. عەلیئاقا محەممەدی، ٤٧ ساڵان و خەڵکی شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی...
زیاترئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە سێدارە درا
بەرەەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی سەرماوەز سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبەر) ئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٣٠ی گەڵاڕێزان (٢١ی نۆڤامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە کرابوو. ئەیوب کەریمی لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی تردا بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی و قاسم ئابستە لە...
زیاتر