لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 6 of 21 - KHRN
مانگرتنی موتەلیب ئەحمەدیان و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێڤین و مەشهەد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا
موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین و سەکینە پەروانە لە زیندانی مەشهەد، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا مانیان لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانەوە (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباردا مانگرتنەکەی خۆی دەست پێ کرد. ئەم زیندانییە سیاسییە...
زیاترهاوکات لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسیی کورددا؛ بەندکراوێکی تۆمەتبار بە «مادە هۆشبەرەکان» لە زیندانی قزلحەسار لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، زیندانییەکی دیکەیش بە ناوی عەلی ڕەجەبیان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان...
زیاترچوار زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە دران / تەرمی گیانبەختکردوان ڕادەستی بنەماڵەکان نەکراوەتەوە
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران. تا ئەم ساتە تەرمی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) دوای تێپەڕینی ١٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا...
زیاترلە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدڕەزا قوربانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکەدا بە ناوی حسەین هەواسی ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. دوای چەند کاتژمێرێک حسەین هەواسی...
زیاترزیندانیی مەزهەبیی کورد فەرهاد سەلیمی لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) فەرهاد سەلیمی، مامۆستای ئایینیی سوننەی کورد و زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. فەرهاد سەلیمی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەلیمی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان (٢١ی ژانڤییە) دوای ئاگاداربوونەوە لە...
زیاتر