مانگرتن له‌ خواردن ئارشیڤ - Page 3 of 10 - KHRN

پێنج هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ئیلام تا ئێستایش لە دۆخێکی نادیاردان

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام بە ناوەکانی نەوید محەممەدنژاد، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند، یونس گەراوەند و شەهریار فەریادیان کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان دیاری بکرێت تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلامدان. ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژەوە (٢٣ی جولای) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی ڕاگرتنیان لە دۆخی دەستبەسەربووندا مانیان...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی کوردی ئیلام لە زینداندا مانیان لە خواردن گرت

چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام بە ناوەکانی نەوید محەممەدنژاد، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند و یونس گەراوەند کە ڕۆژی ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوون، لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژەوە (٢٣ی جولای) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی دەستبەسەریی خۆیاندا لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەم چوار هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە کە...

زیاتر

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی سەجاد مورادیوەندان لە دەستبەسەرگەی کاتیی ئیلام

سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەوە (١٤ی مارس) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە ناجێگیر و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و دادگای ئیلام ئامادە نەبوون بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر