مەشهەد ئارشیڤ - KHRN

لە مەشهەد لانیکەم ژنێکی زیندانی لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ژنێکی زیندانی بە ناوی مونیرە نووری کیا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد جێبەجێ کراوە. ئەم هاووڵاتییە ٣٥ ساڵەیە، ساڵی ١٣٩٩ (٢٠٢٠) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو. دەوترێت هاوکات چەندین پیاوی زیندانییش هەر...

زیاتر

گیانلەدەستدانی بەندکراوێک لە مەشهەد بە هۆی نەناردنی خێراوە بۆ نەخۆشخانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) ژنێکی دەستبەسەرکراو بە ناوی موژگان تەنها دوای لەسەرخۆچوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندان کراوە و لەبەر کەمتەرخەمیی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی زیندانی ژنانی مەشهەد کە بە شێوەی ئیمەرجێنسیی و خێرا ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندانیان نەکردووە، گیانی لەدەست داوە. دەوترێت ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیە بە تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکاندا دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی...

زیاتر
ته‌مموز 25, 2022

مردنی ژنێکی زیندانی لە مەشهەد بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ژنێکی زیندانی بە ناوی ئەعزەم پاکدڵ بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی لە زیندانی ژنانی مەشهەد گیانی لەدەست داوە. ئەم زیندانییە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە نەخۆشیی تۆمۆری مەعیدە ئازاری بینیوە و سەرەڕای ڕاسپاردەی پزیشکان، کەچی هەر لە هەناردن بۆ نەخۆشخانە و دەستپێکردنی قۆناغەکانی دەرمان بێبەش کرابوو. ناوبراو ڕۆژی شەممە ١ی...

زیاتر