بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ژنێکی زیندانی بە ناوی مونیرە نووری کیا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد جێبەجێ کراوە.

ئەم هاووڵاتییە ٣٥ ساڵەیە، ساڵی ١٣٩٩ (٢٠٢٠) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو.

دەوترێت هاوکات چەندین پیاوی زیندانییش هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراون، بەڵام تا ئێستا ناونیشانی ئەم زیندانییانە دەرنەکەوتووە.