ڕاپۆرتی مانگانە ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN
ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ ــ خەرمانانی ١٤٠٢ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٣)
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٣) ـ لەم مانگە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم ٨٥ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون....
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا ٢ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون، بەڵام ئەوانی دیکە، لەوانە دوو منداڵ، هێشتا...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی و لەوانە بنەماڵەی دادخوازان و هەروەها چالاکانی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و خووزستان، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەرداندا (٩ی ژوەن) لانیکەم ٤٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان کە بە مەبەستی...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی کرماشان کراوە، بەڵام لەسەر چارەنووسی ٢٣ کەسی تر کە هێشتا هەر دەستبەسەرن هیچ...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (مارس و ئاوریلی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و خوراسانی ڕەزەوی بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی قوروە کراوە، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا هەر دەستبەسەرن یاخود هیچ زانیارییەک...
زیاترڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە جۆزەردانی ١٤٠٠دا
لە مانگی جۆزەرداندا ٧ کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان گیانیان لەدەست داوە. یەک لەم کەسانە بە هۆی وەستانی دڵەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا و یەکی دیکەشیان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانەوە گیانیان لەدەست داوە. ٣ کەس بە تەقەی هێزەکانی چەکداری ئێران و ٢ کەسیش بە تەقەی هێزەەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا و ئێراق گیانیان لەدەست داوە. هەروەها هەر لەم...
زیاترڕاپۆرتی مانگانە؛ دەستبەسەرکردنی ١٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی دێولان، دیواندەرە، سنە، شنۆ، پیرانشار، شاباد و ئیلام لە پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لەم کەسانە ٣ کەسیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان ڕەوانەی بەندیخانە کراون و ١١ کەسیتریان لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە...
زیاترڕاپۆرتی مانگانە؛ کوژرانی سێ کۆڵبەر و کاسبکار و برینداربوونی ٧ کۆڵبەریتر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لانیکەم ٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە ناوەکانی سیامەک کەریمی، بێهزاد محەممەدی و فەرزاد سەعدووزادە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارەکانی مەشهەدی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوەی، سەربازی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوژراون و ٧ کۆڵبەریتریش بریندار بوون. هەر لەم مانگەدا دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و تەقینەوەی...
زیاتر