بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لانیکەم ٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە ناوەکانی سیامەک کەریمی، بێهزاد محەممەدی و فەرزاد سەعدووزادە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارەکانی مەشهەدی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوەی، سەربازی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و سەڵماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوژراون و ٧ کۆڵبەری‌تریش بریندار بوون.

هەر لەم مانگەدا دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پاوە بریندار بوون.

ناو و فامیل / خەڵکی/ شوێنی ڕووداو / بەروار / کوژراو – بریندار / تێبینی

داریووش وەلەدبەیگی/ پاوە/ ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود/ ٤ی سەرماوەز/ بریندار/ خێزاندار

ڕەزا یووسفی/ کامێران/ ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود/ ٥ی سەرماوەز/ بریندار

ئومید ڕەحیمی/ جوانڕۆ/ ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود/ ٥ی سەرماوەز/ بریندار

سیامەک کەریمی/ سەقز/ جادەی مەشهەدی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی/ ٨ی سەرماوەز/ کوژراو/ ٣٠ ساڵان و باوکی منداڵێک

ئەیهان خودایی/ گوندی کورانی ورمێ/ ناوچە سنوورییەکانی ورمێ/ ٩ی سەرماوەز/ بریندار

شیروان مووساپەناهی/ سەردەشت/ ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت/ ١٠ی سەرماوەز/ بریندار

خزر ڕەسووڵی/ بانە/ گوندی نەنۆڕی بانە/ ١٠ی سەرماوەز/ بریندار/ کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی

بێهزاد محەممەدی/ بانە/ جادەی شاری سەرباز لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان/ ١٣ی سەرماوەز/ کوژراو

عەباس ئیبراهیمی/ مەریوان/ ناوچە سنوورییەکانی پاوە/ ١٥ی سەرماوەز/ بریندار/ تەقینەوەی مین-٢٨ ساڵان

فەرزاد سەعدووزادە/ گوندی کۆزەڕەشی سەڵماس/ گوندی کۆزەڕەش/ ١٦ی سەرماوەز/ کوژراو/ ٣١ ساڵان و باوکی دوو منداڵ

ئەمیر ئیلاهی/ سەلاسی باوەجانی/ ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود/ ١٨ی سەرماوەز/ بریندار

عێزەت محەممەدی/ سەلاسی باوەجانی/ ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود/ ١٩ی سەرماوەز/ بریندار