تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) ٢ خوشکی خوێندکاری کۆلیژی تەکنیکیی کچانەی سنە بە ناوەکانی زیلان مەلایی و زریان مەلایی دوای هێرشکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت ئەم ٢ خوێندکارە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و تا ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕوویان کراوەتەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیلان مەلایی خوێندکاری بەکالۆریۆسی بیناسازیی کۆلیژی تەکنیکیی کچانەی سنەیە و زریان مەلاییش خوێندکاری پلەی کاردانی (associate)ی بیناسازییە لە هەمان زانکۆدا.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،لە مانگی ڕابردوودا (ژوەن و جولای ٢٠٢٣) لانیکەم ٥٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە نێو دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدا ٢ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.