بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە دوای گوازرانەوە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قۆچان لە ١٠ی گەڵاڕێزانەوە مانی لە خواردن گرتووە، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دووریوەتەوە. هۆکاری مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئێسفەهان و هەروەها بەردەوامبوونی زەخت و گوشاری ڕێکخراوە ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندان، لەوانە ڕاگرتنی درێژماوە و ئەشکەنجەدانی لە نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیدا پێش ئەوەی بەم دواییانە لە زیندانی ئێڤینەوە بگوێزرێتەوە بۆ زیندانی قۆچان.
پێشتر سهرچاوهیهكی ئاگادار له بارودۆخی ئهم بهندكراوه سیاسییه به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وتبوو: «ڕۆژی ٦ی گهڵاڕێزان بهبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت سەکینە پەروانەیان له بهندی ژنانی زیندانی ئێڤینەوە بۆ دەستبەسەرگەی سپای قۆچان گواستەوە. کەچی داواکاری گشتیی قۆچان ڕایگەیاندبوو کە ئاگاداری هۆکاری گواستنەوەی بۆ ئەم شارە نییە و لە ڕۆاژانی داهاتوودا بۆ زیندانی ئیسفههان دوور دەخرێتەوە. هەر بۆیە ئەویش بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ئەگەری دوورخستنەوەیدا بۆ زیندانی ئێسفەهان له ڕۆژی ١٠ی گەڵاڕێزانەوە مانی لە خواردن گرتووە».
سەکینە پەروانە پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕدا باسی ڕەوتی دەستبەسەرکران و ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی کردبوو کە لە کاتی زیندانیبووندا ڕووبەڕووی کراوەتەوە. بهپێی قسهكانی خانمی سهكینه، بەرپرسە ئهمنییەکانی كۆماری ئیسلامی له سهرهتاكانی پاییزی ١٣٨٩دا به بیانووی چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵهکەیدا له شاری سلێمانیی كوردستانی ئێراق، دوای ئەوەی دەینێرنە سنووری ئێران و ئێراق، ماوهی ١٠ ڕۆژ له دهستبهسهرگهكانی مهریوان و سنهدا گێڕاویانە و دواتر ناردوویانهته زیندانی ئێڤین. قۆناغی دهستبهربوونی ناوبراو لە دۆخێکی دژوار و لە ژێر سهختترین ئهشكهنجهی جهستهییدا، له بهندهكانی دووی ئهلف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئێڤیندا تێپەڕیوە.
پەیام دوڕئەفشان، پارزهری ئهم بهندكراوه سیاسییه کە خۆیشی ئێستا لە بەندیخانەدایە، رۆژی ٥ی جۆزهردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئهندامێتی له دهسته و لایهنه سیاسییهكانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. بەپێی حوكمی دادگا، تۆمهتی پهروانە بریتییە لە «ئهندامێتی له گرووپهكانی دژ به حکوومەتدا به مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات».
سەکینە پەروانە لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەبەر نووسین و وتنەوەی دروشم لە زیندانی ئێڤیندا، گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی ئەمینئاوای شاریڕەی کرا. ناوبراو لە ١٤ی پووشپەڕ و لە حاڵێکدا کە کە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیار بوو، دیسان گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی ئێڤین و دادگایەک لە گەلاوێژی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «ئاژاوەنانەوە لە زینداندا» حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
قۆچان؛ سەکینە پەروانە لە درێژەی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە