بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی دلێر شامحەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
دەوترێ ئەم هێزانە بەبێ حوکمی یاسایی چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە