لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا، ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی کەژاڵ نەسری و فەرهەنگ عەیوەزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە لە شاری سنە و وێڕای پشکنینی ماڵ و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیدا، دەستبەسەریان کردوون و گواستوونیانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.
شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا لانیکەم ٤٢ کەس لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان و سنە دەستبەسەر کراون. لەم نێوانەدا تەنها ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی زاگرۆس ڕەشیدی، عەبدوڕەحمان ئەفشار و عەبدوڕەحمان ئەشتاک بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
ناونیشانی ئەو هاووڵاتییانەی هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن:
سه‌لاح پزیشكی، ڕه‌فیق پزیشكی، مه‌ناف پزیشكی، بێهزاد پزیشكی كه‌ریم پزیشكی، حاجی ئه‌بووبه‌كر پزیشكی، لوقمان پزیشكی، فه‌رهاد پزیشكی، فه‌رزاد پزیشكی، ئه‌حمه‌د پزیشكی، ئه‌رسه‌لان پزیشكی، كامران پزیشكی، سه‌عید ڕه‌شیدی، جه‌مال موروه‌تی، عوسمان محه‌ممه‌دپوور، سه‌عید قادری، كوردۆ حسەینپوور و عه‌لی جۆمانی له گونده‌كانی «چۆمان»، «نه‌مشیر»، «نه‌جنه» و «كۆپێچ»ی شاری بانه.
محه‌ممه‌د مه‌هجوور، عه‌بدووڵا مه‌هجوور، ئه‌یوب مینایی، زانکۆ مەسعوودی، محەممەد فەدەوی و ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بەڵاغی له گونده‌كانی «ملقهڕنێ» و «پیرعومران»ی شاری سه‌قز.
کەیوان مینویی، فەرید درەخشانی، ئیدریس بەهرامیان، محەممەد ئەحمەدی، فارووق نیکپەی و محەممەد نیکپەی لە گوندی «نێ»ی شاری مەریوان
ئارام مورادیان، کەژاڵ نەسری و فەرهەنگ عەیوەزی له سنه
زانیار مینبه‌ری، میلاد مینبه‌ری، ئاره‌ش مینبه‌ری، سه‌یوان مینبه‌ری، سەعدی مینبەری و سیامەک مینبەری له گوندی «نیه‌ر»ی شاری سنه.