به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی ڕێبه‌ندان(٥ی فێبریە)، مه‌حموود مه‌حموودی به‌رپرسی حه‌فته‌نامه‌ی «ئاگرین ڕۆژ» به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه كورده ڕۆژی ١١ی ڕێبه‌ندان (٣٠ی ژانویه)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه كرابوو.
تۆمه‌تی نابراو بانگه‌شه دژی حكوومه‌ت ڕاگه‌یه‌نراوه، ناوبراو یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه حه‌فته‌ی ڕابردوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا داوای ئازادی چالاكانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كوردی كردبوو.