تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه له له دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی ڕه‌حیم ره‌فعه‌تی، ڕه‌حمان تابش و زاهیر په‌س و پێش (جۆڵا)، بۆ جێ به‌جێكردنی حوكمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كران.
ڕه‌حیم ره‌فعه‌تی و ڕه‌حمان تابش، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكیی شنۆ، پێشتر له ١٥ی پوشپه‌ڕ (٥ی جولای)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕه‌زبه‌ردا به دانانی بارمته ئازاد كرا بوون. ئه‌م دوو هاووڵاتییه دواتر له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئه‌م شاره‌وه به تۆمه‌تی «كۆبوونه‌وه و پلانگێڕی» و «ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كان»، هه‌ر كام سزای چوار ساڵ و یه‌ك مانگ به‌ندكرانیان به سه‌ردا سه‌پا. به سه‌رنجدان به ماده‌ی ١٣٤ی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، سێ ساڵ و حه‌وت مانگ له‌م حوكمه جێبه‌جێ ئه‌كرێ.
زاهیر په‌س و پیش (جۆڵا)، هاووڵاتی خه‌ڵكیی پیرانشاریش كه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌ڵاڕێزانی (١٧ی نۆڤه‌مبه‌ر)، ئه‌مساڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زدا (٩ی دیسه‌مبه‌ر)، به دانانی بارمته ئازاد كرا بوو. ناوبراو له كۆتاییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا له لایه‌ن دادگای شۆڕشی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی «بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت» سزای سێ مانگ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا. دوای قه‌بووڵكردنی ئه‌م حوكمه له لایه‌ن ناوبراوه‌وه دادگا به پێی یاسا حوكمه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه بۆ ٤٥ ڕۆژ.