تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی گوندی “کۆسه که‌رێز”ی مه‌هاباد به ناوه‌كانی زاهێر روزخون، حوسێن دوودكانلو و شاهۆ ئه‌حمه‌دی كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٧ی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منییه‌كان دوای سه‌ردانیان بۆ گوندی “کۆسه که‌رێز”ی مه‌هاباد، به بێ هه‌بوونی ده‌ستووری دادگا زاهێر ڕوزخون و حوسێن دودكانلویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شاهۆ ئه‌حمه‌دی وهاووڵاتییهكی دیكهیتری خه‌ڵكی ئه‌م گونده چه‌ند ڕۆژ دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنیان نەخستۆتە بەردەست.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ١٧هاووڵاتی و چالاكی كورد له شاره جۆراوجۆره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان شنۆ، پیرانشار و سه‌رده‌شت له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و دیوانده‌ره و سنه و مه‌ریوان له پارێزگای كوردستان له لایه‌ن هئزه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.