تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویه‌تی كه ئه‌مڕۆ كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ٦ی گه‌ڵاڕێزان، عوسمان ئیسماعیلی چالاكی كرێكاری كورد به دانانی بارمته‌ی ٥٠میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی سنه ئازاد كرا.
ئه‌م چالاکه کرێکارییه ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەرله به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منیی له شاری سنه كرا، ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گه‌ڵاڕێزان دوای ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی سنه كرا.
عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی ناسراوی کرێکارییە کە چەندەها جار لەبەر بەرگریکردن لە مافی کرێکاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە. لە دوایین جاردا ئەو و چالاکی ناسراوی کرێکاریی کورد مەحمود ساڵحی، لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای سەقز دەستبەسەر کران
لە سەرەتای مانگی جۆزەرداندا ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکارەوە، حوکمی ٣ مانگ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. بەڵام بە گەڕانەوە بۆ مادەی ٣٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی، حوکمەکانیان گۆڕدرا بۆ ٢ میلیۆن و ٤ میلیۆن تمەن غەرامە.
ئەم دوو چالاکە کرێکارییە دواجار پاش ٢٥ ڕۆژ لە زیندانی سەقز ئازاد کران.