به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كودستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، وریا دڵئه‌نگیز، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد کە پێشتر له لایه‌ن دادگای كه‌یفه‌ریی دووی مه‌ریوانەوە به تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایشی گشتی» سزای ٤ مانگ زیندانیكردن و ٢٤ قامچیی به سه‌ردا سه‌پابوو، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی روانەی زیندانی ئەم شارە کرا.
دادگاییكردنی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌رێوه چووبوو.
وریا دڵئه‌نگیز له خه‌رمانانی ١٣٩٦دا دوای بانگهێشتكرانی بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان، ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٤٦ ڕۆژ به دانانی بارمته له به‌ندیخانه‌ی ئه‌م شاره ئازاد كرابوو. ناوبراو پێشتر له دۆسیه‌یه‌كی‌تردا هەر له دادگای مه‌ریوان، سێ تۆمه‌تی دیکەی لەسەر لابرابوو.
مه‌ریوان؛ وریا دڵئه‌نگیز به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی روانە زیندان کرا
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە