سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێك بەسەر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مێعراج مورتهزاییدا، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گوندی «دێوه‌زناو»ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوای پارێزگای كوردستان (سنه)، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ناوبراو له به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ مێعراج مورته‌زایی دوای هاتنە دەرەوە لە ئیدارەی شیلاتی سەوڵاوا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و تا ئێستا مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنه‌ماڵه‌کەیی پێ نەدراوە.
دوای به‌دواداچوون و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه به‌ندكراوه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان، به‌رپرسانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ڕایانگه‌یاندووە لانیكه‌م تا یه‌ك مانگی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێ.
ده‌وترێ مێعراج مورته‌زایی دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تیی شاری سنه كراوه. ئه‌م هاووڵاتییه كورده له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لەبەر چالاكییەکانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کەی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چەندین جار بانگهێشتی دەزگا ئه‌منییه‌كان كراوه و كه‌وتۆته ژێر لێپرسینه‌وه.
سه‌وڵاوا؛ چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو هێشتا نادیارە
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە