به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی دێوه‌زناوی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوای پارێزگای كوردستان (سنه)، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان نه‌سروڵڵا حه‌یده‌رنه‌ژاد به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
ناوبراو ئه‌ندامی شۆرای ئه‌م گونده‌یه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێشتا هیچ زانیارییه‌ك لەسەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ربوون و شوێنی ڕاگیرانی له به‌رده‌ستدا نییه.
پێشتریش دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م گونده به ناوه‌كانی مێعراج مورته‌زایی و هیوا عه‌زیزپوور به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه.