ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕه‌زبه‌ر، دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی ئه‌میر زكالاب و مێعراج مورته‌زایی كه پێشتر به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان له بۆكان و سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كران.
ئه‌میر زكالاب. ئیمام جومعه‌ی مزگه‌وتی گوندی «ئه‌رمه‌نی بلا‌غ»ی بۆكانه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی گه‌لاوێژدا له‌گه‌ڵ لانیكه‌م یازده چالاكی مه‌زهه‌بیی دیکە له بۆكان به ده‌ستی هێزه ئه‌منییەکان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ئازاد كراوه. ئه‌م چالاكه مه‌زهه‌بییه حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترابوویه‌وه بۆ به‌ندی ئه‌منی زیندانی ئه‌م شاره.
هاوكات مێعراج مورته‌زایی، خه‌ڵكی گوندی «دێوه‌زناو»ی سه‌وڵاوا، دوای دوو مانگ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان به دانانی بارمته ئازاد كراوه. ئه‌م هاووڵاتییه كورده ٧ی گه‌لاوێژ دوای هاتنەدەرەوە لە ئیدارەی شیلاتی سەوڵاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له‌و ماوه‌یه‌دا مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنه‌ماڵه‌کەیی پێ نەدراوە.