به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ ٢٩ی به‌فرانبار(١٨ی ژانویه)، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی سلێن ی سه‌وڵاوای پارێزگای كوردستان دوای بانگهێشت كرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.
سه‌ر له‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٣ی به‌فرانبار(٢١ی ژانویه)، كاروانێكی سەربازیی هێزه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای سه‌وڵاوا هەڵیانکوتابووه سه‌ر ماڵی سێ هاووڵاتیی كوردی گوندی «سلێن»ی هه‌ورامان و دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی ئه‌كره‌م ئه‌دوایی و سیامه‌ك ئه‌دوایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووە، هاوكات بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی فه‌ردین ئه‌دوایی، هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران دوای شكاندنی ده‌رگا و شووشه‌ی ماڵی ناوبراو به هۆی نه‌بوونی ئه‌و هاووڵاتییه له ماڵه‌وه نه‌یانتوانیبوو ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن. .
فه‌ردین ئه‌دوایی پێشتر له سه‌رماوه‌زی ١٣٩٧دا(دیسامبه‌ری ٢٠١٨) دوای بانگهێشت كرانی بۆ ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له سه‌ره‌تاكانی مانگی به‌فرانباری(ژانویه)ی هه‌مان ساڵدا به دانانی بارمته ئازاد كرا بوو.
به پێی ئەو ئامارانەی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه کۆکراوەتەوە، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ٢٠ی به‌فرانبار(٩ی ژانویه) تاكوو ئێستا لانیكه‌م ٢٦ هاووڵاتی و چالاكی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كراون و بۆ چه‌ندین كات ژمێر له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوون. له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون ته‌نیا سه‌لمان ئه‌دوایی دوای چه‌ند ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون ئازاد كراوه، به‌ڵام ٢٥ هاووڵاتی و چالاكوانی دیكه هێستا له دهستبهسهرگهكاندا ڕاگیراون.