بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) فارووق حسەینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فارووق حسەینی و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیشیدا.

فارووق حسەینی کوڕی مامۆستا سەیدئەحمەد حسەینی، بەرنوێژی مزگەوتی «ئەبووبەکری سدیق» و فەرمانبەری ئیدارەی بێهزیستیی بۆکانە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.