ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئارشیڤ - KHRN

خالید ئەحمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، دەستبەسەر کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی گوڵان (٢٩ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان پاش ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی، مامۆستای خانەنشین و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە وا بڕیار بووە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆبوونەوەی ئۆنلاینی هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی...

زیاتر

ئازادکردنی ئەسکەندەر لوتفی بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراوە. شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخایش، دوو چالاکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، هێشتا...

زیاتر

چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان سەرەڕای دانانی بارمتە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەرداندا (١٥ی ژوەن) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دیواندەرە دەستبەسەر کراون، سەرەڕای دانانی بارمتە، تا ئێستایش مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە و هێشتا هەر دەستبەسەرن. دەوترێت حەفتەی پێشوو دادگای...

زیاتر

تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بۆ ماوەی یەک مانگی تر تازە کراوەتەوە. ئەم ٤ مامۆستا کوردە بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر یان دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت، تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر

دەرکردنی حوکمی گۆڕینی شوێنی خزمەت بۆ چالاکێکی پیشەیی مامۆستایان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لوقمان ئەفزەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – سنە، لە لایەن لیژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستانەوە حوکمی «گۆڕینی شوێنی جوگرافیایی خزمەت بۆ شاری ئەردەبیل بۆ ماوەی دوو ساڵ»ی بەسەردا سەپاوە. لیژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە بنەماکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی»، «بەرهەمهێنان و...

زیاتر
ته‌مموز 27, 2022

دەستبەسەرکردنی سێ مامۆستای کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان و بنەماڵەی ٤ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی شاری دیواندەرە، ٣ مامۆستا بە ناوەکانی مەحیەدین کەریمیان، کووروش بابامورادی و ئەسعەد عەلەوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. دوابەدوای بانگەوازی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بۆ بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەک...

زیاتر
ته‌مموز 20, 2022

بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت. هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. ئەم مامۆستایانە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) و لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و...

زیاتر
حوزه‌یران 18, 2022

ئازادبوونی کاتیی ١٥ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شارەکانی مەریوان و سەقز / ٢٢ مامۆستای تر هێشتا دەستبەسەرن

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. هەروەها ئەمڕۆ شەممە...

زیاتر