مانگرتنی بهندكراوان ئارشیڤ - Page 2 of 4 - KHRN
دوای نزیک بە دوو مانگ مانگرتن لە خواردن؛ دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام ناجێگیرە
دۆختی تەندروستیی محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵەوە (کۆتایی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا مانی لە خواردن گرتووە، زۆر خراپ و ناجێگیرە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زیندانی بۆکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامکردنی مانگرتنەکەدا گیانی ئەم بەندکراوە دەکەوێتە بەر مەترسییەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، محەممەد خودکام لە ڕۆژی ٢ی...
زیاترمانگرتنی موتەلیب ئەحمەدیان و سەکینە پەروانە لە زیندانەکانی ئێڤین و مەشهەد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا
موتەلیب ئەحمەدیان لە زیندانی ئێڤین و سەکینە پەروانە لە زیندانی مەشهەد، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قزلحەساری کەرەجدا مانیان لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موتەلیب ئەحمەدیان لە ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانەوە (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەرباردا مانگرتنەکەی خۆی دەست پێ کرد. ئەم زیندانییە سیاسییە...
زیاتردۆخی ناجێگیری محەممەد خودکام لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی بۆکاندا
دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندایە، زۆر خراپ و ناجێگیرە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار لەسەر خۆ چووە و لە قەرەنتینەی زیندانی بۆکانەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکەی ئەم زیندانە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە کە لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران...
زیاتربەردەوامبوونی مانگرتنەکەی چوار زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام
فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە...
زیاتردۆخی ناجێگیری محەممەد خودکام لە شازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی بۆکاندا
ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) محەممەد خودکام لە شازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا بە هۆی دابەزینی زەختەوە لەسەر خۆ چووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکەی زیندانی بۆکان کراوە، دەوترێت دۆخی جەستەیی ئەم بەندکراوە بە هۆی دابەزینی بەرچاوی کێشەوە ناجێگیرە و بووەتە مایەی نیگەرانیی پزیشکەکان. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دەهەمین ڕۆژی مانگرتنی محەممەد خودکام لە قەرەنتینەی زیندانی بۆکاندا
دەوترێت محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) لە قەرەنتینەی زیندانی ئەم شارەدا مانی لە خواردن گرتووە، لە دۆخێکی جەستەیی خراپ و ناجێگیردایە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دیسامبەر) بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندان کراوە و تا ئێستە لە مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. ئەم بەندکراوە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا لە لایەن...
زیاترگواستنەوەی محەممەد خودکام، زیندانیی مانگرتوو، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی بۆکان
محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای ١٧ ساڵ بەندکران و ١٨٠ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی ئەم حوکمەدا لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) لە زیندانی بۆکان مانی لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی...
زیاتر