زیاتر لە ٢٠٠ دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەکانی سنە و کرماشان گوازراونەتەوە
سەرچاو جیاوازەکان لە شارەکانی جوانڕۆ، سەرپێڵ زەهاو، کرماشان، مەریوان و سەقز باس لە گوازرانەوەی زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەکانی ناوەندیی سنە و دێزڵئاوای کرماشان دەکەن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دەستبەسەرکراوان لەکاتێکدا بۆ بەندیخانەکانی دیزڵ¬ئاوا و سنە گوازراونەتەوە کە ئەو بەندیخانانە خۆیان قەیرانی کەمبوونی جێگەیان هەیە و لە ئێستا ئەو قەیرانە سەختتریش بووەتەوە.
دەگوترێت کە ژمارەیەک لەو دەستبەسەرکراوانە کە گولـلەی پلاستیکییان بەرکەوتووە یان ئەشکەنجە دراون لە ئێستادا بریندارن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەرەسەی پزیشکی و دەرمانی لەو بەندیخانانەدا تا ئێستا هیچ چارەسەرییەکی پزیشکییان بۆ ئەنجام نەدراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە منداڵە دەستبەسەرکراوەکان بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (کانون اصلاح و تربیت) و قەرەنتینەی بەندی گەنجانی ئەو بەندیخانانە گوازراونەتەوە.