جوانڕۆ ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی توندوتیژیئامێزی زیندانیی سیاسیی پێشوو شەعبان موریدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) شەعبان موریدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٩٨ و ١٤٠١یشدا (٢٠١٩ و ٢٠٢٢) هەر لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و لێدان. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2023

یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێز، سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەڵاڕێزان (٢٥ی ئۆکتۆبەر) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە. یاسر نووری، زیندانیی...

زیاتر
ئه‌یلول 5, 2023

ڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی سەبارەت بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆدا؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەسپێکردنی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و کەمپەینی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا لەژێر ناوی «جوانڕۆ؛ ئاگری شەڕی دەسەڵات لە سەر دەستە بەتاڵەکان و سەنگەرەکانی ڕقی گەل»دا بڵاو کرایەوە. ئەم راپۆرتە گێڕانەوەیەکی بەڵگەنامەییە لە سەرکوتکردنی توندوتیژیئامێزی هاووڵاتیانی جوانڕۆ لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی پاییز و زستانی ساڵی ١٤٠١دا (٢٠٢٢). ئەم ڕاپۆرتە ١٠٠ لاپەڕەییە بەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیە لە سەدان وێنە...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئامانج خەستە، زانا پەروانە، موعین فەقیهی، حیسام کەرەمی و سیروان کەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا...

زیاتر
ته‌مموز 30, 2023

دەستبەسەرکردنی چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی مەسعوود میرایی، ئیبراهیم میرایی، هۆزان باباکەرەمی و یاسر نووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی سنە بۆ کرماشاندا بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی مەسعوود...

زیاتر
ئازار 27, 2023

خالید مەحموودی دوای چوار مانگ دەستبەسەربوون لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بەپێی گەڵاڵەی لێخۆشبوونی دەزگای دادوەری دوای چوار مانگ دەستبەسەربوون لە زیندانی کرماشان ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٩ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری جوانڕۆدا و دوابەدوای...

زیاتر

بەردەوامێتیی دەستبەسەربوون و نادیاربوونی چارەنووسی خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی دوو مانگ و نیو بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆدا بە ناوی خالید مەحموودی، ناوبراو هێشتا هەر بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندایە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی دیدارێکی حوزووری کورت لەگەڵ دایکیدا بکات. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٩ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە...

زیاتر