حه‌فته‌ی ڕابردوو چوار هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی بایزید قادری، سڵێمان كه‌ریمپوور، خالید محه‌ممه‌دزاده و سابیر ساڵحی لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی نه‌غه‌ده، مه‌هاباد و سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان له ڕێكه‌وتی ١٠ی خه‌رماناندا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك به ناوی بایزید قادری له شاری نه‌غه‌ده و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ر کەلوپەلە شه‌خسییه‌كانیدا گرت و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كردووه.
هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رماناندا هێزه ئه‌منییه‌كان لە گوندی «خوڕخوڕه»ی مه‌هاباد دوو هاووڵاتییان به ناوه‌كانی سڵێمان كه‌ریمپوور و خالید محه‌ممه‌دزاده، له كاتێكدا سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵ بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌ك به ناوی سابیر ساڵحی خه‌ڵكی شاره‌دێی حه‌سه‌ن‌ئاوای سنه، لە لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
تا هه‌نووكه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و چوار هاووڵاتییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له به‌ده‌رستدا نییه.