هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فەرمان حەیدەرنژاد و محەممەد مەحموودی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی سەوڵاوا و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، لە بەردەستدا نییە.
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «زێوە»ی پیرانشاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایان بە ناوی محەممەد مەحموودی دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
هاوکات هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوای پارێزگای کوردستان دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە و بەسەرکردنەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان و دادگاکانی ئەم شارانە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنیان بەردەست نەکەوتووە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، لە سەرەتای گەڵاڕێزانەوە تا ئەمڕۆ لانیکەم ١١ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە