تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە فەرامەرز محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان و دانیشتووی گەڕەکی چیتگەری تاران کە لە ٢٢ی بەفرانبار و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورددا لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری سنە.
کەسێکی نزیکی ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتی: «ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار چەند ئۆتۆمبیلی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە گەڕەکی چیتگەری تاران گەمارۆ داوە و دوای دروستکردنی کەشی تۆقاندن و ترساندن، خۆی و هاوسەرەکەیان دەستبەسەر کردووە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، خانمی ڤیان (فامیلەکەی نادیارە)، هاوسەری ناوبراو، دوای دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی سپا لە تاران‌دا ئازاد کراوە، بەڵام فەرامەرز محەممەدی گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی سپا لە شاری سنە.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: «فەرامەرز محەممەدی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی شاری سنەی پێ ڕاگەیاندوون».
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردن لە ٢٠ی بەفرانبارەوە و بە شێوەی هاوکات لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە شارەکانی تاران، کەرەج، مەهاباد، ڕەبەت و مەریوان دەستی پێ کرد و وەزارەتی ئیلاعاتی کۆماری ئیسلامی‌یش هاوکات دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد لە شارەکانی پیرانشار، بۆکان، نەغەدە، سەقز و مەریوانی دەست پێ کردووە. لەم ماوەیەدا لانیکەم ٦٥ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد دەستبەسەر کراون و لە ناو سەرجەم ئەم کەسانەدا تا ئێستا تەنیا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سەلمان ئەدوایی و عەتا ڕەحمانزادە ئازاد کراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەستبەسەرکردنی ٦٥ هاووڵاتی و چالاکوانی کوردی بە دەستی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعات لە شارە جیاوازەکاندا لە ٢٠ی بەفرانبارەوە تا ئێستا پشتڕاست کردۆتەوە.
شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویە)
ئه‌سرین محه‌ممه‌دی له تاران
ئارام یووسفی لە سنە
فه‌رزاد سامانی و سۆهه‌یب بادرووج له كه‌ره‌ج
شه‌پۆل خزری، ده‌ریا تاڵه‌بانی، سالار ڕه‌هه‌وی، سیروان نووری، ئه‌فشین مامئهحمهدی، سیروان حوسێنزاده و ئیمان عه‌بدی له مه‌هاباد
به‌همه‌ن یووسفزاده، فه‌رهاد مووساپوور و فه‌ریدوون مووساپوور له ڕه‌به‌ت
عه‌زیمه ناسری له بۆكان
دانا سه‌مه‌دی، سیروان كهریمزاده، كاروان مینوی، زانیار موعته‌مێدی و سه‌لمان ئه‌دوایی (ئازادکراو) له مه‌ریوان
یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار (١٠ی ژانویە)
جەبار پیرووزی لە مەریوان
دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار (١١ی ژانویە)
حوسێن گه‌ردشی له بۆكان، فەرامەرز محەممەدی لە تاران
سێشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار (١٢ی ژانویە)
عادڵ په‌روازه و شێرکۆ پائاهوو له مریوان، سیامه‌ك ئه‌دوایی و ئه‌كرەم ئه‌دوایی له سه‌وڵاوا
پێنجشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار (١٤ی ژانویە).
سۆران موحەممەدی لە مەهاباد
شەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٦ی ژانویە)
ئه‌میر بایزیدی ئازه‌ر له گوندی «لج»ی مه‌هاباد
دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار (١٨ی ژانویە)
فه‌ره‌یدوون ئه‌دوایی له سه‌وڵاوا
سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار (١٩ی ژانویە)
فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فواد محەممەدپوور، سەردار محەممەدپوور، هێرش ڕه‌سوڵپوور، محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپوور، حامید ڕەسوولپوور، ئەیوب ڕەسوولپوور، حسەین ڕەسوولپوور، ئیدریس حاجی ڕەسوولپوور، عه‌لی زوڵفی، مەحیەدین شامە و حوسێین مێهره‌بانی له بۆكان
پشتیوان نەبی زەرگەتن، كه‌ریم خلیفانی، سەلام خەلیفانی، حیسامه‌دین خزری، ڕه‌حمان ئیبراهیمی وڕهسووڵ لاوازه له پیرانشار
دیاكۆ زه‌رده‌شتی، تالب ڕەیحانی و ڕەشید ڕەیحانی له نه‌غه‌ده
ڕەشید ئەحمەدی، محەممەدئەمین موحەممەدی، ڕەزا زەندی، فەرهاد زەندی و محەممەد زەندی لە بۆکان
چوارشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان (٢٠ی ژانویە)
قادر ڕه‌سووڵپوور له بۆكان
پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢١ی ژانویە)
عەتا ڕەحمانزادە لە سەقز (ئازادکراو)
شەممە ٤ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانویە)
سیروان ئەمینی لە سنە، ئەفشین ئێلاهی لە سەقز
یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانویە)
بابەک بابایی لە سەقز و جەمیل ئەحمەدی لە سنە